ئاسیا

بیرانوەند ئامادەیە بە نیوەی ئۆفەری ئیستیقلال لە پێرسپۆلیس بمێنێتەوە

یاریگا

عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە بە مەرجێک قەرزەکانی پێبدرێتەوە.

ماڵپەری تەرەفداری ئێرانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیس یەکلایانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، یانەی ئیستیقلال ئۆفەرێکیان بەرامبەر 90 ملیار تمەن کە دەکاتە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار پێشكەش ئەو گۆڵپارێزە کردووە و ئامادەن بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە زانیاری دەستکەوتووە بیرانوەند ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت بە مەرجێک نیوەی گرێبەستەکەی ئیستیقلالی پێشکەش بکەن کە نزیکەی 1 ملیۆن دۆلارە و هەروەها هەموو قەرزەکانی وەرزی رابردووشی پێبدرێتەوە.

بیرانوەند دوو وەرزی دیکە لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پێرسپۆلیس ماوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی تەواوی وەرزی رابردووی لە گرێبەستەکەی وەرنەگرتووە، کێشە لە نێوان خۆی و بەرپرسانی یانەکەی دروستبووە، بۆیە تاک لایانانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و چاوەڕێ وەرگرتنی قەرزەکانی رابردووی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button