ئیسپانیا

دی یۆنگ: ئەیاكسم لەدەستدا بەڵام بارسێلۆنا خەونی من بوو

یاریگا- فرانكی دی یۆنگ یاریزانە نوێیەكەی بارسێلۆنا، دلخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە و ئەوەشی دووپاتكردەوە كەوا ئەیاكسی لەدەستداوە.

دوای ئەوەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا بەشێوەیەكی فەڕمی ناوەڕاستكارە لاوەكە پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد، وا بڕیارە ئەمڕۆ پێشكەشی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بكرێت.

دی یۆنگ لە لێدوانەكانی بۆ پەڕەی فەڕمی بارسێلۆنا: من دڵخۆشم بە گەشتنم بۆ ئێرە، لە منداڵیەوە خەونی یاریكردنم ئێرەیە، بچمە نێو كامپ نۆو و لەگەڵ میسی یاری بكەم.

بەردەوام بوو ووتی: ئێستا لیۆ لە نمونەی باڵای منەوە بووە بە هاوڕێم كە لە یەك یانە پێكەوە یاری بكەین، شێوازی یاریكردنی بارسام پێ خۆشە هەمان شێوازی ئەیاكسە.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: دەمەوێت ببم بە باشترین یاریزانی هۆڵەندا كە لە بارسێلۆنا یاری كردبێت.

سەبارەت بە ژمارەی درێسەكەی ووتی: پێم خۆشە لەسەر ژمارە 21 بەردەوام بم، چونكە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەمان ژمارەم هەبووە.

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دی یۆنگ بە فەڕمی بە. دەزگاكانی ڕاگەیاندن بناسێندرێت و لێدوانی خۆی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button