ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

وادەی ئەنجامدانی یاری سوپەری ئەوروپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت

یاریگا-

وادەی ئەنجامدانی یاری سوپەری ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و ئینتراخت فرانكفۆرت پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ.

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە تاكە گۆڵێكی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە بەرژەوەندی یانە شاهانەكە كۆتایی هات و بەوەش توانیان بۆ جاری چواردەیەم لە مێژوودا نازناوەكە ببەنەوە.

وادەی ئەنجامدانی یاری سوپەری ئەوروپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئینتراخت فرانكفۆرت:

چاوەڕوان دەكرێت پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ كە ڕیاڵ مەدریدە ڕووبەڕووی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ كە ئینتراخت فرانكفۆرتە ببێتەوە لە یاری سوپەری ئەوروپای ساڵی 2022.

یاریەكە لە بەرواری 10ی مانگی هەشت لە یاریگای هلسنكی لە فنلەندا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button