ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

یانەیەکی ئینگلیزی نێیماری دەوێت

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بە ئەگەرێکی زۆر ئەم هاوینە یانەکەی جێدێڵێت و، یانەی چێڵسی ئینگلیزیش ئامادەیە بۆ گواستنەوەی.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئامادەیە ئەگەر گرێبەستی باشیان پێ بگات، دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلیەکەیان بن و، یانەی چێڵسی ئینگلیزیش گرنگی بەو یاریزانە دەدات و، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێ بکەن.

نێیمار تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە هەیە و مووچەی ساڵانەشی 35 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش گەورەترین کێشەیە بۆ ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button