ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەستێرەیەكی ڕۆما نزیكە لەوەی پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كەوا هینریك میختاریانی ئەرمەنی و یاریزانی یانەی ئەی سی ڕۆمای ئیتاڵی نزیكە لەوەی پەیوەندی بە ڕیزەكانی ئینتەر میلانەوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی میختاریان گرێبەستەكەی لەگەڵ ڕۆما نوێ ناكاتەوە و پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە دەكات.

گرێبەستەكەی ناوەڕاستكارە ئەرمەنیەكە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بێگومان گرێبەستی میختاریان بۆ ئینتەر كۆتایی هاتووە و یاریزانەكە ساڵانە 3.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و تا ساڵی 2024 واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات.

لەم وەرزەدا میختاریان 44 یاری لەگەڵ گورگەكان ئەنجامدا و پێنج گۆڵی تۆمار كرد و توانی نۆ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button