ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

چێڵسی واز لە کوندێ ناهێنێت

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ژول کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە لەندەنیەکە ئامادەنیە واز لە بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە بێنێت، لە کاتێک ئەو یانەیە ئەمڕۆ دەستبەرداری بەرگریکارێکی دیکەی بووە، هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکەی دەدات.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە، یانەی چێڵسی لەسەر داوای توماس توخێل راهێنەری یانەکەیان، دوای هەڵگرتنی سزاکان لەسەریان، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کوندێ کە 68 ملیۆن پاوەندە پێشکەش بە سێڤییا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button