ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

کێشەی پاسپۆرت ڕێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا

یاریگا- تا دێت دەنگوباسی گەڕانەوەی نێیمار گەرمتر دەبێت لە پاریس سانت ژێرمانەوە بەرەوە بارسێلۆنا.

ئەگەرچی لێرەو لەوێ لە هەردوو یانەکەوە لێدوانی جیاواز و جۆراوجۆر دەدرێت، بەڵام پرسی گەڕانەوەکە بۆ خۆی هەر بابەتێکی بێ کێشە نابێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە هەڵگری پاسپۆرتی یەکێتی ئەورووپا نییە.

بە گوێرەی یاساکانی خوکی ئیسپانییش، یانەکان دەتوانن تەنها سێ یاریزانی دەرەوەی ئەورووپا بهێننە ڕیزەکانیانەوە. ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا لە بارسێلۆنا بەهۆی بوونی ماڵکۆم و ڤیدال و ئارسەر میلەرەوە هیچ پێگەیەکی بۆش نەماوەتەوە بۆ کڕینی یاریزانێکی دەرەوەی کیشوەرەکە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی باس کردووە کە دەبێت یانە کەتەلۆنییەکە بۆ شوێنکردنەوەی نێیمار پێویستە یەک لەو سیانە ئەمریکییە بفرۆشێت، وەک وتراویشە، ماڵکۆمی بەڕازیلیی لە ئەگەرە بەهێزەکانە کە بەم دواییانە یانەی ئاسیناڵ وەک کڕیاری ناو دەهێنرا.

نێیمار دوای ئەوەی ساڵی 2013 لە سانتۆسەوە پێوەندیی کردە بلاوگراناوە، داوای پێشکەش کرد بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت کە دەبوو مانگی سێپتەمبەری 2017 پێی بدرێت، بەڵام ڕۆشتنی بۆ پی ئێس جی بابەتەکەی کۆتا پێهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button