ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

“ لێڤاندۆڤسکی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەمان نوێدەکاتەوە “

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

ئۆلی هۆینس سەرۆکی فەخری یانە ئەڵمانیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی RTL دەڵێت “ نازانم بەرپرسانی بارسێلۆنا چۆن دەیانەوێت بە پارەیەکی زۆر هێرشبەرەکەمان بگوازنەوە، لە کاتێکدا ئەو یانەیە ماوەیەک پێش ئێستا 1.3 ملیار یۆرۆ قەرزار بوون “.

هۆینس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ لیڤا ئەگەر لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەڵمانیا دڵخۆش بێت و، ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەمان پێشکەش بکات، ئەو کات ئێمەش گرێبەستەکەی بۆ ماوەیە دوو یان سێ وەرز نوێدەکەینەوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button