ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: نۆیەر گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2024 نوێکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 نوێکرایەوە.

نۆیەر لەوەتەی ساڵی 2011 لە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا یاری دەکات و، لەو کاتەوە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان 472 یاری بەرگری لە گۆڵەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button