ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

باس لە وادەی گەڕانەوەی نۆیەر دەکرێت

یاریگا
مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی، چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی باڤارییەکان دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی کرد، چەند رۆژێکە چارەسەرییەکانی بەباشی تێدەپەڕێنێت و، چاوەڕێش دەکرێت ئەو یاریزانە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی بکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، نۆیە بە دڵنیاییەوە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاینتراخت فرانکفۆرت لە بۆندزلیگا ناکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم یارییە پارێزگاری لە گۆڵی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button