ئه‌ڵمانیا

ناگلسمان لە نێوان تێرشتیگن و نۆیەر کامیان هەڵدەبژێرێت؟

یاریگا –

جولیان ناگلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە هەڵبژاردن لە نێوان مانوێل نۆیەر و مارک ئەندرێ تێرشتیگن دایەوە.

ناگلسمان لە دوای بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، هەوڵی ئەوە دەدات باشترین ئاست لە جامی نەتەوەکانی 2024 ئەوروپا پێشکەش بە تیپەکە بکات.  بەهۆی بارودۆخی ئێستای ئەم تیپە راهێنەرەکە رووبەڕووی چەندین گرفت وەکوو هەڵبژاردنی گۆڵپارێزی یەکەمی هەڵبژاردەکەیدەبێتەوە، بەڵام هیوادارە بتوانێت بە پێی خواستی خۆی دۆخەکە لە بەرژەوەندی تیپەکە بگۆڕێت.

راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرت ستۆدیۆ وەڵامی پرسیارە سەرنجڕاکێشەکانی دایەوە.

نۆیەر یان تێرشتیگن؟

هەردووکیان گۆڵپارێزی ناوازەن. مارک بەداخەوە لە ئێستادا تووشی پێکان بووە. نۆیەر لە دوای گەڕانەوەیەوە ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە. لە کۆتاییدا هەموو شتێک بۆ سەرکەوتنی تیمەکەیە. وەک راهێنەرێک ئەرکی من هەڵبژاردنی باشترین یاریزانەکانە. هەردووکیان ئەمە دەزانن.

ئامادەبوونی نۆیەر لە یۆرۆی 2024؟

ئەگەر تا مانگی ئازار هەموو شتێک بەم شێوەیە بڕوات، ئەمە ئەو بڕیارەیە کە دەیدەین.

هاڤێرتز لە هێڵی بەرگری چەپ؟

ئەزموونەکە کۆتایی هاتووە. زۆر نائومێدکەر نەبوو هەرچەندە و دوو یاری باشی ئەنجامدا بەڵام دووبارە نابێتەوە.

کرۆس دەگەڕێتەوە؟

ئەوە بیرکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێشە. کاری من بیرکردنەوە لە هەموو یاریزانە ئەڵمانییەکانە. تۆنی یاریزانێکی گەورەیە و سەرکەوتووی تۆپی پێیە. دەتوانیت لەسەر هەر شتێک قسەی لەگەڵ بکەیت. باسی گەڕانەوەیمان نەکرد. باسمان لە پرسە گشتیەکان کرد. یاریکردن لە یۆرۆ لە ماڵەوە بۆ هەر یاریزانێک سەرنجڕاکێشە. هەموو شتێک پەیوەستە بە ئەو و ئاستی یاریزانەکانی و یاریزانەکانی ترەوە بەڵام ئەگەر باشترین ئاست پێشکەش بکات، ئەوا رەنگە جارێکی تر بانگهێشتی بکەمەوە.

راهێنەرە تەمەن 36 ساڵەکە بە گرێبەستیکی یەک ساڵە لە مانگی سێپتەمبەری 2023 پەیوەندی بە مانشافتەوە کرد و ئامانجیشی بەدەستهێنانی ناسناوی یۆرۆی 2024ا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button