ئه‌ڵمانیا

ئەفسانەیەكی ئەڵمانی داوا لە بایرن میونشن دەكات قۆڵبەستی كاپتنی لە نۆیەر وەربگرێتەوە

یاریگا

لۆتار ماتیۆس، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن هێرشی كردە سەر مانوێل نۆیەر كاپتنی ئێستای یانە ئەڵمانییەكە.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دوای ئەوەی لە کاتی خلیسکانێی سەر بەفردا تووشی پێکان بوو، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و بەهۆیەوە بۆ کۆتایی ئەم وەرزە لە یارییەكانی یانە باڤارییەكە دووركەوتەوە.

ماتیۆس ڕەخنەی لە نۆیەر گرتووە و لە هەژماری خۆی لە سكای سپۆرت نووسیویەتی: ” بە بێباكی خلیسكێنەی سەر بەفری كردووە و چاوپێكەوتنێكی ئەنجامداوە كە تێیدا هێرشی كردووەتە سەر یانەكە، چیتر وەك كاپتن و سەركردەی بایرن قبوڵكراو نیە”.

پێشتر نۆیەر بە ئاشكرا رەخنەی لە ئیدارەی یانەكەی گرت كە راهێنەری گۆڵپارێزیان لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

وا بڕیارە لە بەرواری 14ی ئەم مانگەدا لە یاری چوونی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button