ئه‌وروپائیسپانیا

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا.

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی:

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز:

ئەنچیلۆتی: پشووم یا بە بێنزیما چوونكە شایەنی بوو ، دوو ڕۆژ پشووم پێدا ، سبەینێ ڤینیسیۆس و كۆرتوا پشوو وەردەگرن و ڕۆژی سێشەممە دەگەڕێنەوە ، هەمووان هەفتەی داهاتوو دەگەڕێنەوە.

ئەنچیلۆتی: گرنگیدان و بیر كردنەوە لە یاری كۆتایی؟ پێوویستە ڕێز لە خشتەكە بگرین ، ئێمە كارێكی باش دەكەین بۆ یاری كۆتایی.

ئەنچیلۆتی: یاریزانەكان زۆر باش ئامانجەكان دەزانن ، وە چۆن گەشتووینەتە ئێرە.

ئەنچیلۆتی: هازارد؟ ئێمە باسی ئەوەمان نەكرد ، پلانەكەی زۆر ڕوونە ، دەمێنێتەوە هەوڵێكی زۆر دەدات ، لەم ساڵانەی دوایدا بە كاتێكی باشدا نەڕۆشتووە بۆیە دەیەوێت توانای خۆی دەربخات.

ئەنچیلۆتی: نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مارسێلۆ؟ قسەمان نەكردووە دەربارەی ئەوە، ئێمە یاری كۆتاییمان لە پێشە كە زۆر گرنگە و دواتر دەربارەی هەموو شتێك قسە ئەكەین و وە هەروەها دەربارەی مارسێلۆش.

ئەنچیلۆتی: ئەو کەسەی کە زۆرترین نائومێدی کردیت و کێ زۆر سەرسامی کردیت؟ من لە هیچ کەسێک نائومێد نەبووم، سەرسام بووم بەوانەی کە کەمتر ئەمناسین ڤالڤێردێ، ڕۆدریگۆ و کاماڤینگا ، من سەرسام نەبووم بە ڤینیسیۆس چونکە ئەو ئەم بەهرەیەی هەیە و ئەوەی پیشان داوین ئێستا تەواوکردنی هێرشەكانی زۆر باشە. من دەمەوێت بڵێم بە ڕۆدریگۆ، کاماڤێنگا و ڤالڤێردی.

ئەنچیلۆتی: لێدوانەكانی سەڵاح؟ سەڵاح ووتی كە لە شوێنی یاریكردنی خۆی باشترینی جیهانە ، پێم وایە ڕاست دەكات و من لەگەڵی هاوڕام ، لە شوێنی یاریكردنی خۆیدا بەڵێ باشترینی جیهانە.

ئەنچیلۆتی: دابەزینی لیڤانتی؟ لە تۆپی پێدا بردنەوە و دۆڕان هەیە، ئەوە بۆ هەمووان ڕوودەدات، بۆ منیش ڕوویداوە و هەروەها بۆ تەواوی ڕاهێنەرانی دیكەش.

بابەتی زیاتر

Back to top button