ئه‌وروپائیسپانیا

هالاند هۆكاری تێكچوونی پەیوەندی نێوان لیڤاندۆڤسكی و بایرن میونشنە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد هۆكاری تێكچوونی پەیوەندی نێوان ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی بایرن میونشن و یانەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵدانی بایرن بۆ گواستنەوەی ئیرلینگ هالاند.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی مانچێستەر سیتی بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندیكردنی هالاندی بە یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بایرن تا هەفتەی ڕابردوو هەوڵی بەدەستهێنانی هالاندی داوە و یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەكەوە بكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لیڤاندۆڤسكی لەوە توڕەیە ئیدارەی یانەكەی بەربەستیان لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا داناوە و ژمارەی گەورەیان پێشكەشی هالاند كردووە ، هەر بۆیە بڕیاری جێهێشتنی بایرنی داوە.

گرێبەستەكەی گۆڵكارە پۆڵەندیەكە لەگەڵ باڤاری لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button