ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

کۆتینیۆ بە یەکجاری بارسێلۆنای جێهێشت

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە یەکجاری ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزیەوە دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئینگلیزیەکە دواجار لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە گەیشتە رێکەوتن، لەسەر گرێبەستێکی هەمیشەیی بەرامبەر یاریزانە بەڕازیلیەکە، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو بە یەکجاری ریزەکانی بلاوگرانا جێدێڵێت.

کۆتینیۆ ساڵی 2018 بەرامبەر 135 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گواسترایەوە بارسێلۆنا، بەڵام نەیتوانی لەسەر ئاستە باشەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوام بێت، بۆیە کەمترین بەشداری لە پێکهاتەی سەرەکی ئەو یانەیە هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button