ئاسیاگرنگترین

فەرمی: کۆتینیۆ پەیوەندی بە دوحەیل کرد

یاریگا

فلیپ کۆتینیۆ یاریزانی بەڕازیلی دوای تاقیکرنەوەی پرێمەرلیگ و لالیگا و بۆندزلیگا، ئەمجارەیان خولی قەتەری تاقیدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئاستۆن ڤێلا بڵاویکردەوە، فیلیپ کۆتینیۆ بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز چووەتە یانەی دوحەیل لە قەتەر. یاریزانە بەڕازیلییەکە لە مانگی یەکی ساڵی 2022 بە خواستن چووە ڤیلا پارک و لە یەکەم یاریدا بە درێسی ئەم تیپە گۆڵێکی بەرامبەر مانچستەر یونایتد تۆمارکرد.

کۆتینیۆ بە گشتی 43 جار درێسی ئاستۆن ڤێلای لەبەر کرد  و توانی 6 گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات.

یانە قەتەرییەکە بڕیارە لە جامی یانەکانی ئاسیا ڕووبەڕووی یانەی نەسری سعودی و ئیستقلالی تاجیکستان و پێرسپۆلیسی ئێرانی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button