ئینگلتەرا

فولهام بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنسشیپ

یاریگا-

یانەی فولهامی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنسشیپ دوای بردنەوەیان لە لوتۆن تاون بە حەوت گۆڵی بێ وەڵام.

فولهام توانی بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێ بەرامبەر لە لوتۆن تاون بباتەوە و نازناوی چامپیۆنسشیپ بباتەوە و هەروەها توانی خۆی بگەیەنێتە پریمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

لە كۆی ئەو حەوت گۆڵ ئەلیكساندەر میترۆڤیچ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و بەوەش كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 43 گۆڵ و بوو بە یەكەم یاریزان ئەو ژمارە گۆڵەی لە وەرزێكی ئەو خولەدا تۆمار كردبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button