ئاسیاعێراق

بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراق دەستگیر کرا

یاریگا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە قەتەر دۆڕا، پاش گەڕانەوەیان لە فرۆکەخانەی بەغدای پایتەخت عەلا مەهاوی بەرگریکاری ئەم هەڵبژاردەیە دەستگیر کرا.

ماڵپەری بەغدا الیوم بڵاویکردەوە ئەم بەرگریکارەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان پێش گەشتی بۆ ئیمارات لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەیان کاری نایاسایی لە بەڵگەنامەکانیدا ئاشکرا بووە، بەڵام بەرپرسانی حکومت زوو بەم شتە نەیانزانیوە و بۆیەش بریاریاندا دوای گەڕانەوەی دەستگیر بکرێت.

عەلا یاریزانی یانەی شورتەیە و ئێستاش لە گرتوخانەیەکی بەغدای پایتەختی عێراقە و لە چەند رۆژی داهاتووش دادگایی دەکرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close