جامی ئاسیا

کاپتنی عومان: ئێران بەهێزە و یارییەکی سەخت دەبێت

ئەحمەد ئەل ماهایجری، کاپتنی هەڵبژاردەی عومان رایگەیاند یارییەکەی سبەی بۆ عومان و ئێرانیش سەخت دەبێت.

عومان بە بردنەوەی لە تورکمانستان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توانی بۆ یەکەمجار بچێتە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا و بەڵام  سبەی یەکشەممە، روبەڕووی یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکان کە ئێرانە دەبێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کاپتنی عومان لەبارەی یارییەکەی سبەی رایگەیاند:

“ئێران هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزە، بەڵام ئێمەش هەر واین”

“ئێمە مێژوو مان بە چوونە قۆناغی ١٦ نووسیەوە، بەڵام بەوە رازی نین و دەمانەوێت مێژووی زیاتر بۆ خۆمان بنووسینەوە”

“یاری کردن بەرامبەر بە ئێران ئەو جۆرە یارییانەیە کە ئێمە دەمانەوێت، یارییەکەی سەخت دەبێت بۆ ئێمە، بەڵام بۆ ئێرانیش  سەخت دەبێت”

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close