ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

دێل پیێرۆ: مان سیتی دەیتوانی هەشت گۆڵ لە مەدرید تۆماربکات

یاریگا-ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ گۆڵکاری مێژوویی یوڤێنتۆس بۆچوونی خۆی سەبارەت بە یارییە مێژووییەکەی شەوی رابردووی نێوان مان سیتی و مەدرید دەخاتە روو.

دێل پیێرۆ ماوەیەکە زیاتر لە میدیاکان دەردەکەوێت و ئەمڕۆش بۆ سکای سپۆرت وتی ” یارییەکی سەرسوڕهێنەر بوو، سیتی چوار گۆڵی تۆمارکرد بەڵام دەیانتوانی بگەن بە هەشت. هەمیشە ووردەکاری گۆڕانکاری گەورە دروست دەکات، مەدرید خاوەنی یاریزانی پاڵەوانن و بەنزیمە و مۆدریچ دەگمەنن. ئەگەر هەڵەیەک بکەیت سزات دەدەن”.

پرسیاری ئەوە لە ئەفسانە ئیتاڵییەکە کرا، هۆکاری ئەوە چیە مەدرید هەمیشە دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو کەشی یارییەکان و وتی “پێم وایە لایەنی دەروونییانە کە یانەکە فێری کردوون. کاتێک بە دوو گۆڵ لەدوابوون، بەنزیمە بەپەلە رایکرد لێدانێکی کۆڕنە جێبەجێ بکات، ئەمە نیشانی دەدات کە ئەوان دەستبەرداربوون نازانن”.

مەدرید ٣-٤ لە خاکی ئینگلتەرا دۆڕا و زۆرێک پێیان وایە ئەنجامێکی باشە بۆ یانە ئیسپانییەکە پاش ئەو ئاستە بەرزەی یانەی بەرامبەر نیشانیان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button