بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەگەری دوورخستنەوەی پۆچێتینهۆ بەهێزە

یاریگا-هەواڵەکانی ئەمڕۆی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەکەن بە ئەگەرێکی زۆرەوە ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.

کەمتر لە ساڵێکە راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە ئەو ئەرکەی وەرگرتووە بەڵام  پاریس چیتر متمانەی بەوە نیە ئەو راهێنەرە بتوانێت بە خەونە گەورەکەیان بگەیەنێت کە بەدەستهێنانی خولی پاڵەوانەکانە.

هەریەک لە زینەدین زیدان و ئەنتۆنیۆ کۆنتی دوو کاندیدی بەهێزن بۆ جێگرتنەوەی پۆچەتینهۆ. زیدان لە ئێستادا بێ کارە و کۆنتیش ئامادەیە واز لە پۆستەکەی بهێنێت لەگەڵ تۆتنهام لەپێناو ئەو یانەیەدا.

هۆکارێکی دیکە، ناکۆکی نێوان پۆچەتینهۆ و هاندەرانە پاریسە. تا کار گەیشتە ئەوەی هاندەرانی یانەکە بەشدارنەبوون لە ئاهەنگەکانی بردنەوەی ناسناوی خولی فەڕەنسی و بایکۆتیان کرد بەهۆی ناڕەزاییان لەو راهێنەرە..

بابەتی زیاتر

Back to top button