ئینگلتەراگرنگترین

رانگنیک باسی هۆکاری دوورخستنەوەی مەگوایەڕ دەکات

یاریگا-راڵف رانگنیک راهێنەری کاتی مانچێستەر یونایتد رەتیدەکاتەوە هاری مەگوایەری بەیەکجاری لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستبێتەوە.

تەواوی ئەم وەرزەدا بەردەوام مەگوایەڕ لەژێر رەخنەی هاندەر و میدیاکانی ئینگلتەرایە بەهۆی هەڵە یەک لەدوای یەکەکانی بەڵام راهێنەر ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت تاوەکو یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر گەنەرز.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەوبارەیەوە وتی “مەگوایەر هەفتەیەکی قورسی بەسەربرد ، وە تەنها دوو بەرگریکار دەتوانن یاری بکەن بۆیە بڕیارمدا یاری بە لیندیلۆف و ڤاران بکەم. پێم وایە خۆیشی هاوڕایە کە وەرزێکی باش بەڕێناکات ئەمساڵ. لەگەڵ ئەوەدا نابێت لەبیر بکرێت کە دوو ساڵی رابردوو ئاستی زۆر باش بوو”.

سەرەڕای یاری نەکردنی ئەو یاریزانەی زۆرێک بە خاڵی لاوازی یانەکە باسیان دەکرد، مانچێستەر ٣-١ تووشی شکست هات بەرامبەر ئارسناڵ و  پێویستی بە موعجیزەیە تاوەکو بگاتە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button