ئه‌وروپا

مەگوایەر لە یۆنان دادگایی دەکرێت

یاریگا –

دۆسیەی هێرشی هاری ماگوایەر بۆ سەر پۆلیس هێشتا بەردەوامە و بڕیارە بەم نزیکانە دانیشتنی دادگا بەڕێوەبچێت.

یاری بەرامبەر مەسێدۆنیای باکوور دوا یاری ئەم وەرزە بوو بۆ هاری ماگوایەر و یاریزانانی تری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پشووی بەرگریکاری یونایتد بەڕێەوە چووونی دادگای لەگەڵدا دەبێت.

ئەم پرسە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئابی 2020 کاتێک هاری ماگوایەر لەکاتی پشووی خێزانیدا لە دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان دەستگیرکرا. هێرشکردنە سەر پۆلیس و بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ پۆلیس و هەوڵدان بۆ پێدانی بەرتیل سێ تۆمەت بوون بۆ سەر بەرگریکاری شەیتانە سوورەکان.

بە پێی راپۆرتێکی دەیلی مەیل دادگای یەکەم لە یۆنان سزای زیندانی هەڵپەسێردراوی بۆ ماوەی 21 مانگ و 10 رۆژ بەسەر ماگوێردا سەپاند. هەروەها جۆی برای و هاوڕێکەی کریستوفر شارمان هەریەکەیان بۆ ماوەی 13 مانگ زیندانی کران.

ماگوایەر لە وەڵامی بڕیاری یەکەم سکالای تۆمارکرد، کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سزاکە و دووبارە دادگاییکردنی لە دادگای باڵاتر. ئێستا ئەگەر جارێکی تر دادگایی بکرێتەوە ئەوا سزای توندتری بەسەر دا ناسەپێندرێت.

دانیشتنەکە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا و بڕیار بوو سەرەتای ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، کە جارێکی دیکە لەسەر داوای پارێزەری ماگوایەر دانیشتنەکە دواخرا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button