ئینگلتەرا

هاری کەین ژمارەیەکی پێوانەیی ئەگوێرۆی یەکسانکردەوە

یاریگا-هارین کەین گۆڵکاری تۆتنهام هۆتسپێرز تووانی ژمارەیەکی پێوانەیی کون ئەگوێرۆ یەکسانبکاتەوە.

شازادە بەریتانییەکە بۆ حەوتەم جار وەک باشترین یاریزانی مانگ لە پریمەرلیگ دەستنیشانکرا و بەوەش توانی بگاتەوە بە ئەگوێرۆ کە پێشتر هەمان جار ئەو خەڵاتەی بەدەست هێنابوو. بەڵام کون مانگی ١٢ی رابردوو وازی لە یاریکردن هێنا و هاری چانسی هەیە بەتەنیا ببێتە هەڵگری ناسناوەکە.

لەدوای ئەوانیش ستیفن جیرارد لە پلەی دووهەم دێت و شەش جار بووەتە باشترین یاریزانی مانگ.

خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٩٤ ـەوە مانگانە دەدرێت بەو یاریزانەی بە ئاست و ئەنجام زۆرترین کاریگەری هەبووە بۆ یانەکەی، یەکەم یاریزانیش یورگن کلینسمان بەدەستی هێنا ئەوکاتەی لەگەڵ تۆتنهام یاری دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button