یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كەوا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەیان پێكانی هەیە.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی بلاو كردەوە تێیدا ئاشكرایكرد كەوا لیۆنێل میسی چارەسەر وەردەگرێت بۆ هەوکردنی بەستەرەکانی پاژنەی قاچی چەپی له 48 کاتژمێری داهاتوودا زانیاریی تەندروستی نوێ لەو بارەیەو دەخرێتە ڕوو.
بەوەش یاریزانەكە ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ئانجێر بەشداری بكات.
وا بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئانجێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمان بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی فەڕەنسیدا.