خوله‌کانی دیکە

ئامارەکان دەڵێن بارسێلۆنای کومان لە چاڤی باشتر بووە

یاریگا
‎چاڤی هێرناندێز، لە یاری بەرامبەر کادێز یاری ژمارە 30 بوو لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان راهێنەرایەتی بلاوگرانا بکات و بە ئەنجامدانی بەراوردێک لەگەڵ رۆناڵد کومانی راهێنەری پێشووی یانەکە، دەردەکەوێت راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئەنجامەکانی باشتربوون.

‎چاڤی لەو 30 یارییەی راهێنەرایەتی بلاوگرانای کردووە، 16 بردنەوە، 6 دۆڕان و 8 بەرامبەربوونی تۆمار کردووە، لەلایەکی دیکەوە راهێنەرە هۆڵەندیەکەی پێشووی بارسا لە 30 یاری سەرەتای، 20 بردنەوە، 6 دۆڕان و 4 بەرامبەربوونی هەبوو، کەواتە ئامارەکان ئەوە دەسەلمێنن کە سەرتای راهێنەرە هۆڵەندیەکە باشتر بووە.

‎لەلایەکی دیکەوە هەردوو راهێنەر ژمارەی خاڵەکانیان لەلالیگا یەکسانن، چاڤی و کومان لە یارییە سەرەتاکانیان 40 خاڵیان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button