ئه‌وروپائیسپانیا

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی ئەتلەتیكۆ كۆتایی هات

یاریگا-

ئەم وەرزە بۆ یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كۆتایی هات.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئیسپانیۆل كە بە بردنەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆتایی هات جواو فیلیكس تووشی پێكان هات و لە خولەكی 46 بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

یاریزانە پورتوگالیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” بۆ بێ چانسیم هەوالە كە ئەوە نەبوو كە من چاوەڕێم دەكرد وە بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەبێ بڵێم كە ناتوانم هاوكاری تیمەكەم بكەم تا كۆتایی وەرز ، ئێستا تەنها دەتوانم لە دەرەوە پاڵپشتی ئەتلەتیكۆ بكەم و كار لەسەر باشتر بوون و گەڕانەوەم بكەم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button