ئیسپانیا

لێدوانی نوێی جواو فیلیکس سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسا

فیلیکس داوای مانەوە دەکات

یاریگا –

جواو فیلیکس جارێکیتر دڵخۆشیی خۆی پیشان دا بە یاریکردنی لەگەڵ بارسێلۆنا و بە ناڕاستەوخۆ خواستی خۆی خستە ڕوو بە مانەوەی لە یانە کەتەلۆنیەکە.

فیلیکس کە هاوینی رابردوو لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک نێردراوەتە بارسێلۆنا، جارێکیتر ئاسوودەیی خۆی دووپات کردەوە و لە لێدوانێکی نوێیدا بۆ Movistar پێش یاریەکەی ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر هاوتیمەکانی پێشووتری، وتی:

من لێرە دڵخۆشم و خانەوادەکەیشم هەروا. دەمەوێت بمێنمەوە لەگەڵ بارسێلۆنا. با ببینین بزانین له داهاتوودا چی دەبێت.

هەر لەگەڵ گەیشتنی بە بلاوگرانا، یاریزانە تەمەن 24 ساڵیەکە توانی بە پیشاندانی ئاستی خۆی، متمانەی چاڤی هێرناندێز بەدەست بهێنێت و پێگەی سەرەکیبوون مسۆگەر بکات.

ئەوەی وەک بەربەست لە بەردەم کڕینی هەمیشەیی دەمێنێتەوە، نرخی ناوبراوە کە ئەتڵەتیکۆ 80 ملیۆنی دیاری کردووە و بارسایش لای خۆیانەوە بە 40 ملیۆن و یاریزانێک لە بەرامبەر تواناکانی فلیکسدا دەیانەوێت. ئەوە لە کاتێکدایە پێشتریش یانەکەی پایتەخت هەر بە خواستن ناردبوویە چێڵسی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button