ئیسپانیا

هەواڵێکی نائومێدکەر لە بارساوە بۆ جواو فیلیکس

پێچەوانەی خواستی یاریزانەکەیە

یاریگا –

وا دیارە نیازەکانی بارسێلۆنا بۆ گلدانەوەی جواو فیلیکس لە کامپ نو وەک یاریزانی هەمیشەیی بلاوگرانا، پێچەوانە بووەتەوە و هەواڵی جیاوازتر لەو بارەیەوە بڵاو کراوەتەوە.

هێرشبەرە پورتوگالیەکە لە مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ بە خواستن لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی کردە بارسا، ئەوە دوای بەسەربردنی ماوەیەک هەر بە خواستن لە یانەی چێڵسی.

دەستپێکە باشەکەی فیلیکس هیوایەکی بۆ دروست کرد کە گواستنەوەکەی بە هەمیشەیی بکرێت، بەڵام تەلەفزیۆنی چیرینگیتۆی ئیسپانی شتی نوێی لەو بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە بەوەی لەم هاوینەدا جواو بژاردەی لەپێشینە نابێت بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر لەم مانگەدا ئێنریکی سیریزۆی سەرۆکی ئەتڵەتیکۆ بۆ COPE Partizado لە لێدوانێکیدا هیوای خواستبوو خواستنەکەی فیلیکس بکرێتە هەمیشەیی و ئەو وسستەیشی بۆ بارسا جێهێشتبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکەی چیرینگیتۆ، ڕەنگە گرانی نرخی فیلیکس هۆکار بێت کە بارسێلۆنا لە کڕینی پاشەکشەی کردبێت. بۆیە یان دەبێت هەر وەک خواستن لەگەڵیاندا بمێنێتەوە، یاخود نرخەکەی بە 20-30 ملیۆن یۆرۆی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button