خوله‌کانی دیکە

بارسێڵۆنا پلان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داهاتووی جواو فیلیكس ده‌ده‌نێت

یاریگا-

یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی جواو فیلیكس له‌ ساڵی 2024 یه‌كلابكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، پێویسته بارسێلۆنا‌ له‌ ساڵی 2024 دۆسیه‌ی جواو فیلیكسی هێرشبه‌ری پورتوگالی یه‌كلایی بكاته‌وه‌، یان به‌ كڕینی یان به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئاتلێتیکۆ مه‌درید دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی خواستنه‌كه‌ی.

بارسێلۆنا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی فیلیكس بۆ گرێبه‌ستێكی هه‌میشه‌یی كه‌ له‌ ساڵی 2024 ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام خوان لاپۆرتا ناتوانێت ئه‌و نرخه‌ی ئێستای ئاتلێتیکۆ داوای كردووه‌ كه‌ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆیه‌ دابین بكات.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویشی كردووه‌ته‌وه،‌ به‌هۆی ناسه‌قامگیری ئاستی یاریزانه‌كه‌، ره‌نگه‌ فیلیكس له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس دووربخرێته‌وه‌.

ئاتلێتیکۆ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی 2023/2024 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رۆیشتنی فیلیكس به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ کاتالۆنییەکە نیشاندا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس فابریزیۆ ڕۆمانۆ به‌ ئاشكرا خواستی خۆی بۆ یاریكردن له‌ یانه‌ی بارسا راگه‌یاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button