ئه‌وروپائیسپانیا

‎وادەی گەڕانەوەی هازارد دیاریکرا

یاریگا
‎ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی بگەڕێتەوە.

‎سانتی ئۆنا لە رۆژنامەی فوت مێرکاتۆ ئاشکرای کردووە، یاریزانە بەلجیکیەکەی شاهانەکان کە ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، بەم دواییە دەستی بە راهێنانەکانی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئینگلیزیەکە بگەڕێتەوە.

‎هازارد بەم دواییە بەهۆی پێکان نەشتەرگەری کردووە و دوای ماوەیەک جارێکی دیکە گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button