ئه‌وروپاسعودیە

هازارد پێش وازهێنانی لە تۆپی پێ ئۆفەرێکی خەیاڵی ڕەت کردووەتەوە!

خودی خۆی ئەو نهێنیەی درکاندووە

یاریگا –

مانگی ڕابردوو هەوادارانی تۆپی پێی وازهێنانی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپایان بینی، ئەویش ماڵئاوایی کردنی ئیدن هازاردی بەلجیکی بوو لە تەمەنی 32 ساڵ دوای پێکانە بەردەوامەکانی و داکشانی ئاستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

پێش وازهێنانی، پێشبینی دەکرا ئەستێرەکەی پێشووی بەلجیکا لە یانەیەکی دەرکەوێتەوە کە کەمتر فشاری لەسەربێت، بەڵام ئەو چاوەڕوانیی هەموو هاندەرەکانی پێچەوانە کردەوە و تەنانەت وا ئاشکرا بووە ئۆفەری نایابیشی ڕەت کردووەتەوە.

بەگوێرەی لێدوانێکی جۆن ئۆبی میکێلی هاوتیمی پێشووتری هازارد لە چێڵسی، ئیدن ئۆفەرێکی نایابی لە سعودیەوە ڕەت کردووەتەوە

میکێل، پێوست دەکات من بڕۆمە سعودیە کە مانگانە ملیۆن پاوەند وەربگرم؟ بەڵام پاشان چی؟ وا دوو بۆ سێ ئۆفەرم لە سعودیەوە بۆ هاتووە. میکێل، تۆ خۆت دەزانیت من بڕێکی زۆر پارەم هەیە. دەشزانیت کە چۆن دەژیم و زۆر پارە خەرج ناکەم. ئێستا هێندە پارەم هەیە لەگەڵ خێزانەکەمدا بژیم و منداڵەکان بەخێو بکەم.

هازارد لەگەڵ یانەکانی لیل، چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید یاری کردووە و لەگەڵ هەرسێ یانەکەدا بە نازناوی گرنگ شاد بووە و. لە دیارترینیان

بابەتی زیاتر

Back to top button