ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما دوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوو ژمارەی نوێی مێژووی تۆمار كرد دوای گۆڵەكەی بەرامبەر سێڤییا.

سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیادا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لەم وەرزەدا كەریم بێنزیما 25 گۆڵی لە خولی ئیسپانیا تۆماركردووە كە ئەوەش زۆرترین گۆڵ تۆمار كردنیەتی لە وەرزێكی خولەكەدا لەو كاتەوەی یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات.

هەروەها توانی ژمارەكەی ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بشكێنێت كە 216 گۆڵی بۆ مێرینگی تۆمار كردبوو ، گۆڵكارە فەڕەنسیەكە كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ ڕیاڵ گەیاندە 217 گۆڵ و بوو بە سێیەم باشترین گۆڵكاری یانە شاهانەكە لە دوای هەریەك لە ڕائول گۆنزالیز بە 228 گۆڵ و هەروەها باشترین گۆڵكاری مێژووی یانەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 312 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button