ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

‎یەکەم ئۆفەر لە ئینگڵتەڕاوە پێشکەشی مۆراتا کرا

‎یاریگا-
‎ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری کاتی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی وەرزی داهاتووی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەڕا.

‎رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئیسپانیەکەی یانەی ئاتلێتیکۆمەدرید ئیسپانیا کە بە شێوەی خواستن یاری بۆ خانمە پیرەکە دەکات، بووەتە ئامانجی گەنەرز و، ئەو یانەیە ئۆفەرێکی 25 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە رۆخێ بلانکۆس کردووە.

‎یۆڤێنتۆس ئامادەیە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی، بەڵام ئاتلێتیکۆ بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button