ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

‎تۆنی کرووس واز لە یاریکردن دێنێت

یاریگا
‎تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ساڵی داهاتوو بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

‎ئێدواردۆ ئاندا لە کەناڵی CHTV ئیسپانی ئاشکرای کردووە، یاریزانە ئەڵمانیەکەی مێرنگی بە هاوڕێکانی گووتووە ساڵی 2023 بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت و، دەیەوێت لەمەودوا لەگەڵ خانەوادەکەی بێت و دەرفەتی زیاتریان لەگەڵ هەبێت.

‎کرووسی 32 ساڵان تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەک لەبارەی نوێکردنەوەی نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button