بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مارکا زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو لەبارەی مباپێ و مانەوەی لە پاریس

یاریگا- جارێکیتر پرسی چارەنووسی کیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سانت ژێرمان ڕووناکییەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشایەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەگەرچی سێ ساڵی بۆندەکەی ماوەتەوە، بەڵام هێرشبەرە لاوەکەی پی ئێس جی ڕەتی کردۆتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە و بەوەش پلانی نییە لە پاریسدا بەردەوامبێت، وەک هەوڵێک بۆ ڕێگە خۆشکردن بەرەو ڕیاڵ مەدرید.

هەروەها باس لەوەش کراوە کە مباپێ داهاتووی خۆی لە پاریس سانت جێرماندا نابینێت ئەوەش دوای چەندبارە بوونەوەی کرانەدەرەوەیان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی چامپیۆنزلیگ.

ڕیاڵ مەدرید ئەو یانەیەیە کە بە توندی ناوی ئەستێرە تەمەن 20 ساڵانەکەی پێوە دەبەسترێتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە تەنها لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا تا ئێستا 303 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزاناندا خەرج کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button