ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: ریال مەدرید بەرگریکارێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دواجار توانی سوود لە دەرفەتی گواستنەوەی یاریزانێک لە خولی ئۆکراینی ببینێت و ڤینیسیۆس تۆبیاس بەرگریکاری لاوی بەڕازیلی ئەو یانەیەی بۆ ریزەکانی گواستەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی شاختار دۆنستێکی ئۆکراینی بڵاویکردەوە، لەگەڵ کارگێری یانە ئیسپانیەکە گەیشتنە رێکەوتن و بەرگریکاری بالی راستی یانەکەیان، بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرزی 2022 – 2023 پەیوەندی بەو یانەیە کرد، لەگەڵ مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانە بە یەکجاری.

ڤینیسیۆس لەگەڵ تیپی ریال کاستیا، واتە تیپی دووەمی ریال مەدرید یاری دەکات، بەڵام هەر کاتێک راهێنەری مێرنگی بیەوێت، دەتوانێت ئەو یاریزانە لە تیپی یەکەم یاری پێ بکات.

Back to top button