ئیسپانیا

ڤینیسیۆس بۆ یاریی داهاتووی ریال مەدرید بانگهێشتکرا

یاریگا

ریال مەدرید لە دوایین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئەڵمانیا دەبێتە میوانی یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەم وڵاتە.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە شاهانەکە، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەی بۆ یارییەکە بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک یاریزانی یانەکە، بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

بۆ ئەم یارییە ئانچێلۆتی هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو، چەند یاریزانێکی لە تیپی دووەمی یانەکەی بانگهێشتکردووە، یەکێک لەو یاریزانانەش ڤینیسیۆس تۆبیاس یاریزانی لاوی بەڕازیلی تیپی کاستیایە.

مێرنگی لە کۆی 5 یاریی رابردووی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، هەر هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەی گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدەی پاڵەوانتیەکە مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button