ئیسپانیا

ڤینیسیۆس نزیکە لە ریال مەدرید

یاریگا

ڤینیسیۆس تۆبیاس یاریزانە لاوەکەی یانەی شاختاری ئۆکراینی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە لەگەڵ تیپی کاستیای ریال مەدرید نوێدەکرێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی میرنگی لەگەڵ یانە ئۆکرانیەکە گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کاتیەکەی یاریزانە بەڕازیلیەکە و هەموو شتێک لە نێوان هەردوو یانە کۆتایی هاتووە.

رۆمانۆ باسی لە وردەکاری گرێبەستەکەش کردووە و گرێبەستەکە کاتیەکە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە بەرامبەر 500 هەزار یۆرۆ دەبێت، لەگەڵ بڕگەی کڕینەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ بەڵام بڕگەکە ناچاری نیە.

ڤینیسیۆس تۆبیاس لە بالی بەرگری راست یاریی دەکات و وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپی کاستیا 39 یاریی کرد و توانی 4 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button