ئیسپانیا

ریال مەدرید گرێبەستە کاتیەکەی ڤینیسیۆس نوێدەکاتەوە

یاریگا

ڤینیسیۆس توبیاس بەرگریکاری لاوی بەڕازیلی یانەی شاختاری ئۆکراینی جارێکی دیکە گرێبەستە کاتیەکەی نوێدەکرێتەوە و لەگەڵ تیپی لاوانی ریال مەدرید بەردەوام دەبێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، بەهۆی پەیوەندیە باشەکانی یانە شاهانەکە لەگەڵ یانە ئۆکرانیەکە، پێدەچێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو یاریزانە بەڕازیلیەکە کۆتایی بە کارەکانی بێنن و گرێبەستە کاتیەکە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە کارا بکرێتەوە.

گواستنەوەی ڤینیسیۆس بە شێوەی خواستن تاوەکو ساڵی 2024 بەرامبەر 500 هەزار یۆرۆ دەبێت و ریال مەدرید دەتوانێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی، ئەو یاریزانە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

تۆبیاسی 19 ساڵ وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی تیپی لاوانی ریال مەدرید یاریی کرد، پێشتر ئەو یاریزانە لە ساڵی 2022 لە یانەی ئینتەر ناسیۆنالی وڵاتەکەی پەیوەندی بە یانەی شاختار کردووە. بە گشتی ئەو یاریزانە لاوە لەگەڵ تیپی کاستیا بەشداری 39 یاریی کرد و خاوەنی 4 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button