ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئامانجێکی بێ هیوا بووە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک دەست پێکردووە و، یەکێک لە ئامانجەکانیشی دانی ئۆلمۆ یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیایە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەکەیان دەدات، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات، بۆیە ئەوان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بێ هیوابوینە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، بەرپرسانی بارسا دوای بێ هیوابوون لە گواستنەوەی ئۆلمۆ، ئێستا هەوڵی گواستنەوەی رافینهای بەڕازیلی لە یانەی لیدز یونایتد دەدەن.

Back to top button