ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دینامۆ زێگرەب نرخی لەسەر ئامانجەکەی بارسا دانا

یاریگا- خواستەکانی بارسێلۆنا بۆ پەلکێشکردنی دانی ئۆلمۆ لە یانەی دینامۆ زگرەب، وای لە یانە کرواتییەکە کرد نرخێک لەسەر هێرشبەرەکەیان دابنێن.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی کە پشتی بە زانیارییەکانی پێگەی Goalی جیهانی بەستووە، زگرەب 40 ملیۆن یۆرۆی وەک بەهای دانی ئۆلمۆ دیاری کردووە کە ئەگەر بارسا بیەوێت لەم مانگەدا بیگوازێتەوە بۆ ئیسپانیا. لە بەرامبەریشدا بلاوگرانا دەیەوێت ئەم مامەڵەیە بکەوێتە هاوینی داهاتوو و ئەو کات دەوروبەری 30 ملیۆن لە کڕینیدا خەرج بکات.

هێرشبەرەکە ئیسپانییە تەمەن 21 ساڵەکە، پێشتر و لە مناڵیدا لەگەڵ ئیسپانیۆل و بارسا یاری کردووە. لەوەتەی ساڵی 2015 لە ڕیزی یانە کرواتییەکە یاری دەکات و لەو ماوەیەشدا لە 80 یاریدا 20 گۆڵی بۆ تۆمار کردوون. بۆیە خواستێتی بە گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، چانسی بانگهێشتکردنەوەی زیاتربێت لەلایەن لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ماتادۆرەکانەوە بۆ یۆرۆی 2020.

بابەتی زیاتر

Back to top button