ئینگلتەراگرنگترین

رۆناڵدۆ زیاد لە پێنج ملیۆن پاوەندی لەدەست دەچێت

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ  لەگەڵ مانچێستەریونایتد نزیکەی پێنج ملیۆن پاوەندی لەدەست دەچێت بەهۆی پەیوەستکردنی شایستە داراییەکانی بە ئاست و ئەنجامی یانەکەوە.

رۆژنامەی سەن دەڵێت بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان رۆناڵدۆ ٢.٥ ملیۆن پاوەندی وەردەگرت ئەگەر یانەکە بگەیشتایەتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان، هەروەها ١.٥ ملیۆنی دیکە لەباری بردنەوەی پریمەرلیگ و نزیکەی ملیۆنێکیش لەباری بردنەوەی یەکێک لە دوو جامە ناوخۆییەکەی ئەو وڵاتە.

یونایتد لەگەڵ رۆناڵدۆ لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان ماڵئاوایی کرد و چانسی بردنەوەی پریمەرلیگیان نیە و هەردوو ناسناوە ناوخۆییەکەشی لەدەستدا.

بەشێکی دیکەی خەڵاتە داراییەکان لە کاتی مسۆگەرکردنی گەیشتنی مان یونایتدە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەمەیان هێشتا یەکلانەبووەتەوە بەڵام ئەرکی یانەکە ئاسان نابێت, لە ئێستا لە پلەی شەشەمی خولەکەدان و چوار خاڵ لە پلەی چوارەم دوورن لە کاتێکدا ئارسناڵ یارییەک کەمتریشی ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button