ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ نزیك دەبێتەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پتەوكردنی ڕیزەكانی یانەكەی و ئەمجارە دەیەوێت ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ بگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارسێلۆنا و ڕافینها گەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ كامپ نۆو بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە یەكەم ئۆفەری پێشكەشی لیدز یۆنایتد كردووە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەكە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە چاڤی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ گواستنەوەی یاریزانە 25 ساڵانەكە بۆ جێگای دیمبلی ، هەروەها گفتوگۆكان لە نێوان هەردوولا بە باشی دەڕوات و ئامانجیان ئەوەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا گرێبەستەكە كۆتایی پێ بهێنن.

گرێبەستەكەی ڕافینها لەگەڵ لیدز یۆنایتد لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت و نرخی یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوەدا بەپێی ترانسفەرماركێت 40 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button