ئه‌وروپائیتاڵیا

لێدوانی فەرمی یوڤێنتوس سەبارەت بە دیبالا

یاریگا-

ماوریسیۆ ئەریفابینی ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە داهاتووی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

ئەریفابینی لە لێدوانیدا بۆ پێگەی تۆتۆ مێركاتۆ ووتی: گرنگترین گۆڕانكاری ئەوەیە كە یوڤێنتوس گرێبەستی پاولۆ دیبالا نوێ ناكاتەوە.

هەروەها ووتیشی: لەو گرێبەستانەی كە ئەنجامماندا لە زستاندا و هاتنی ڤلاهۆڤیچ دیبالا جێگایەكی بۆ نەما لە پڕۆژەی یانەكەدا ، هیچ كەس گومان لە تواناكانی پاولۆ ناكات ، شتەكان جیاوازن.

لەكۆتایشدا ووتی: بە گرێبەستەكانی مانگی یەك گەشتینە ئێرە و ئاسانیشە بۆ یوڤێنتوس ئۆفەرێكی كەمتری پێشكەش بكات ، بەڵام ئەوە ناخۆش دەبێت بۆ دیبالا ، دوای كۆبونەوەیەكی دۆستانە گەشتینە ئەو بڕیارە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button