ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

یاریگا-

تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی یاریەكانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ڕاكێشرا.

هەریەك لە یانەكانی چێڵسی ، كریستال پالاس ، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول گەشتنە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكە.

چێڵسی بە بردنەوەی لە مێلدزبرە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام و كریستال پالاس بە بردنەوەیان لە ئێڤەرتۆن بە چوار گۆڵی بێ وەڵام ، هەروەها مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی لە ساوسهامبتۆن بە چوار گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك و لیڤەرپول بە بردنەوە لە نۆتینگهام بە گۆڵێكی بێ وەڵام گەشتنە ئەو قۆناغە.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا:

  • مانچێستەر سیتی vs لیڤەرپول
  • كریستال پالاس vs چێڵسی

یاریەكانی ئەو قۆناغە لە بەررواری 16 و 17ی مانگی چوار بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button