خوله‌کانی دیکە

دیاز ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
رۆبن دیاز، بەرگریکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بەهۆی ئەو پێکانەی لە رانیدا تووشی بووە، نزیکەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی مان سیتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری داهاتووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ پێکانی بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەکەی پشت راستکردەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی نەکرد، کەچی سەرچاوە نزیکەکانی ئەو یانەیە ئاشکرایان کردووە، ئەو یاریزانە شەش هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

دیاز بەهۆی ئەم پێکانەی، یاری چوون و گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات، ئەگەر یانەکەی بۆ ئەم قۆناخە سەرکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button