ئه‌وروپائینگلتەرا

ماوەی دووركەوتنەوەی لویس دیاز ئاشكرا كرا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد لویس دیازی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بۆ ماوەیەكی درێژ لە یاریگاكان دادەبڕێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لیڤەرپول ئێكۆ لویس دیاز پێوویستی بە نەشتەرگەریە و بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دیاز بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بەوەش لە دە یاری یانەكەی بێ بەش دەبێت.

پێش یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕێدز شەش یاری لە خولی ئینگلیزی ئەنجام دەدات و سێ یاریش لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button