ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئەیسی میلان داوای مانەوەی براهیم دیاز دەکات

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، لەسەر داواکاری ستێفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەکەیان، دەیانەوێت گرێبەستی کاتی براهیم دیاز هێرشبەری یانەکەیان بکەن بە هەمیشەیی.

رۆژنامەی لاگازێتا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، کارگێری رۆسێنەری بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیە دوو ساڵانەکەی هێرشبەرەکەی، ئەو یاریزانە بە یەکجاری لە ریزەکانی بهێڵتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەیانەوێت هاوینی رابردوو گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەست پێبکەن.

دیاز مولکی یانەی ئیسپانیەکەیە و دوو وەرزە بەشێوەی کاتی یاریی بۆ ئەیسی میلان دەکات، هاوینی داهاتووش گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت و دەبێت بگەڕێتەوە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button