گرنگترینیاریگا

ریزبەندی باشترین 15 یاریزان لە یاری ئێف سی 24 دا

کۆمپانیای “ئی ئەی” تایبەت بە یارییە وەرزشییەکان، ریزبەندی بەرزترین یاریزانانی یاری ڤیدیۆیی ئێف سی 24ی راگەیاند.

یارییەکە ساڵانی پێشووی پێی دەوترا فیفا بەڵام ئەمساڵ رێکنەکەوتن لەسەر تازەکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان و سەرەنجام یارییەکە ناوی گۆڕدرا بۆ ئێف سی .

سەبارەت بەو یاریزانانەی بەرزترین پلەیان پێدراوە، گۆڕانکاری گەورە دەبینرێت. چیتر مێسی لە سێ یەکەمەکەدا نیە و رۆناڵدۆ تاوەکو پلەی 15هەم ناوی نیە.

ئەو یاریزانانەی  بۆ یارییەکەی ئەمساڵ بەرزترین پلەیان پێدراوە بەم جۆرەیە

  1. کیلیان ئێمباپێ – 91
  2. ئێرلینگ هالاند – 91
  3. کێڤن دی بروین – 91
  4. لیۆ مێسی – 90
  5. کەریم بەنزیمە – 90
  6. تیباو کۆرتوا – 90
  7. هاری کەین – 90
  8. رۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی – 90
  9. محەمەد سەڵاح – 89
  10. روبن دیاز – 89
  11. ڤینیسیوس جونیۆر – 89
  12. رۆدری – 89
  13. نێیمار – 89
  14. تێر شتیگن – 89
  15. ڤێرجل ڤان دایک – 89

 

یارییەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button